لە کاتی یاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ریاڵ مایرۆکا کە ١-٠بە سودی مایۆرکا تەواو بوو،
و یاریزانانی مایۆرکا هێرشی توندیان کردە سەر ڤینسیۆس و ئەویش قسەی پێ وتوون.
ئەلێکس سیلڤێستری ئەو قسانە ئاشکرا دەکات کە ڤینسیۆس بە یاریزانانی مایۆرکای وتووەو دەڵێت:" ڤینیسیۆس قسەی بۆ یاریزانی مایۆرکا، ڕایۆلۆ کرد و وتی: ئەگەر وازبهێنیت لە تۆپی پێ دەبێت بەدوای کارێکی تردا بگەڕێیت، چونکە هەمان پارەی منت نابێت".
دەشڵێت:" ڤینیسیۆس لە قسەکانیدا بۆ یاریزان مافیۆی مایۆرکا وتوویەتی: نازانی چۆن تۆپەکەم لێ وەردەگریت، هەرچەندە زۆر خراپیت".