خولی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە دەستدرێژی ڕەگەزپەرستانەی ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و مایۆرکا، جارێکی دیکە سووکایەتیی ڕەگەزپەرستانەی بەرگە نەگیراو بەرامبەر بە یاریزانی مێرینگە، ڤینیسیۆس جونیۆر بەدیکرا”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: خولەکە هەموو ئامرازە تەکنیکییەکان بەکاردەهێنێت و لەگەڵ یانە ناوخۆییەکە (مایۆرکا) کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە دەستدرێژی ڕەگەزپەرستانە بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو، ئەوان وێنە یان بەڵگەی ناسنامەی تۆمەتبارەکانیان لەبەردەستدایە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: لالیگا بە توندی ئیدانەی ئەو شتانە دەکات کە ڕوویانداوە و وەک بۆنەکانی پێشوو سکاڵای پێویست پێشکەش دەکات و بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن، لە سنووری دەسەڵاتەکانیدا، دژی هەر جۆرە کردار و ڕەفتار و ڕووداوێکی ڕەگەزپەرستانە.