کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکهاتەی ڕیاڵ مەدریدی ڕاگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی یانەی ئەهلی میسری دەبێتەوە، لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا.
لە لیستی مێرینگیدا هەریەکە لە کەریم بنزیمە، ئیدەر میلیتاو، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێز، فێرلاند مێندی، ئیدن هازارد و لوکاس ڤاسکێز بەهۆی پێکانەوە ئامادەنەبوون.
لیستەکە ٢٢ یاریزانی تێدابوو، ئەوانیش بریتین لە:
گۆڵپارێزەکان: لونین و لویس لۆپێز و کانازیرێس.
بەرگری: کارڤاخال، ئالابا، ڤالیخۆ، ناچۆ، ئۆدریۆزۆلا، ڕودیگەر، مارڤێڵ.
هێڵی ناوەڕاست: کرۆس، مۆدریچ، کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، چۆامێنی، سیبالۆس، ماریۆ مارتن و ئاریباس.
هێڵی هێرشبەری: ئەسینسیۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ و ماریانۆ دیاز.
بڕیارە ئەرکی یانەی ڕیال مەدرید لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەرەو ڕەباتی پایتەختی مەغریب بڕوات، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاهلی میسری.
یانەی ئەلئەهلی لە قۆناغی سەرەتاییدا بە ئەنجامی 3-0 لە تیپی نیوزلەندی ئۆکلاند سیتی بردەوە.