یاریزانە پێشووەکەی چێڵسی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێنرا

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یاریزانە غاناییەکەی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیز کریستیان ئاتسو کە ئێستا لە تیپی حەیات سپۆری تورکی یاری دەکات،  لە ژێر داروپەردوودا گیری خواردبوو و تیمەکانی فریاگوزاری دەریانهێناوە.

 ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای سەرکەوتنی تیمەکانی فریاگوزاری لە دۆزینەوەی ژمارەیەک یاریزانی حەیات سپۆر لە هاوکارەکانی ئاتسۆ، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ستافی تەکنیکی تیپەکە، بەڵام 

کریستیان ئاتسو تووشی کێشەی هەناسەدان بووە و پێی ڕاستی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاری کەهرامانمارەشی تورکیا کە یانەی حەیات سپۆری تێدا هەڵکەوتووە، یەکێک بووە لەو شارانەی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بە گوڕی ٧.٨ پلەی باشووری وڵاتەکەی هەژاندووە، زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

 ئاتسۆ کە لە هاوینی ٢٠٢٢ لە پێشەنگەکەی سعودیەوە پەیوەندی بە یانەی حەیات سپۆرەوە کرد، بە درێژایی ژیانی وەرزشی نوێنەرایەتی تیپە نێودەوڵەتییە گەورەکانی وەک پۆرتۆ لە ٢٠١١ تا ٢٠١٣ و چێڵسی لە ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ کردبوو، بەڵام لەو ماوەیەدا بە خواستن درایە زۆرێک لە تیپەکان ، لەنێویاندا ڤیتسای هۆڵەندی و ئێڤەرتۆن و بۆرنمۆس و نیوکاسڵ یونایتد لە ئینگلتەرا و مەلەگە لە ئیسپانیا.


AM:01:04:07/02/2023