بۆچی حکومەتی هەرێم سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند؟

وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەبەر بوونی باڵەخانەی کۆن وە باڵەخانەی تەواو نەکراو، هەروەها چەندین باڵەخانە بەشێوەیەک دروست کراوە بەرگەی بوومەلەرزەی بەهێز ناگرێت". لەبەر ئەو هۆکارەیە کە حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند. 

بەپێی ئەو دۆکیۆمێنتانەی کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە و لامان پارێزراوە، بەڵام گرنگترینیان ڕاوبۆچوونی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمە کە لە چەند ڕاپۆرتێکی دووردرێژی چەند لاپەڕیدا باس لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکات و دوێنێ دەرچووە، دەڵێت" هەرێمی کوردستان لە ڕووی بوومەلەرزە بەپێی توێژینەوەکانی سایسمۆلۆجی و جیۆ فیزیکی هەرێمێکی سەقامگیرە، بەڵام لەبەر بوونی باڵەخانەی کۆن وە باڵەخانەی تەواو نەکراو، هەروەها چەندین باڵەخانە بەشێوەیەک دروست کراوە بەرگەی بوومەلەرزەی بەهێز ناگرێت". 

وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندنی هەرێم هەر لە نوسراوەکەدا چەند پێشنیارێک بۆ بارودۆخی ئێستا بە گونجاو دەزانێت کە بریتین لە: 

یەکەم: ڕاگرتنی دەوامی فەرمی قوتابخانە و زانکۆکان و دامەرزراوە فەرمییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سێشەممەوە تا پێنج شەممە، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکانی حکومی کە دەبێت پشکنین بکرێن لە ڕووی بوونی دەرز و لاربوون و چەماوەبوون کە ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەرگری شارستانی ئەنجام بدرێت. 

دووەم: ئامادەباشی هێزەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار لە کاتی ئێستادا. 

سێیەم: پشکنینی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون بە تایبەت باڵەخانە بەرزەکان لە بوونی درز و لار بوونیان و ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار و لیژنەکانی قایمقامیەت. 

دەشڵێت" لە ڕووی زانستییەوە بوومەلەرزە پێشبینی ناکرێت بەڵکو تۆمار دەکرێت، ئەم بابەتە هێشتا پێویستی بە توێژینەوەی زانستی چڕترە وەک وڵاتانی یابان و نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵام پاشە لەرزە بۆ ماوەی سێ مانگ دەخانەێت و کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە". 

دوێنێ دووشەممە چوار بوومەلەرزەی گەورە لە وڵاتی تورکیا بە گوڕی (٧.٨، ٧.٢، ٧.٥، ٦.٠) بە پلەی ڕێختەر ڕوویدا، هەروەها  زیاتر لە (٢١٥) پاشەلەرزە تۆمارکرا، لە هەرێمی کوردستانیش دوو حاڵەتی بوومەلەرزە بە گوڕی (٤.٧ و ٤.٢) پلەی ڕێختەر ڕوویدا. 


AM:08:46:07/02/2023