پاریس سانجێرمان لە گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤادا تەحەدای بەرشەلۆنە دەکات

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کەوتە کێبڕکێیەکی توند لەگەڵ بەرشەلۆنە بەمەبەستی بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی پورتوگالی، یاریزانی مانچستەر سیتی، لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.


 یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بەو یاریزانە پورتوگالییەوە هەبوو لە میرکاتۆی داهاتوودا، لە گرێبەستێکدا کە دەگاتە نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ.


 لای خۆیەوە پیپ گواردیۆلا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، چونکە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دووپاتیکردەوە کە بێرناردۆ سیلڤا کارتێکی حەتمییە لە پێکهێنانی ئەو تیپەدا کە وەرزی ڕابردوو نازناوی خولەکەی بردەوە.


 لەهەمان کاتدا "لی 10 سپۆرت" دووپاتی کردەوە کە پاریس سانجێرمان بیر لەوە دەکاتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ خزمەتگوزارییەکانی بێرناردۆ سیلڤا بەدەستبهێنێت.


 یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە هاوڕێی کیلیان مباپێی ئەستێرەی ئێستای یانەی پاریس سانجێرمان بوو، لەکاتێکدا ئەو دووانە یەکگرتوو بوون بۆ مۆناکۆ، ئەو یانە فەرەنسییەی لە ساڵی 2017 نازناوی خولەکەیان بەدەستهێنا.


PM:01:17:07/02/2023