نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا  نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی لە سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات لە هەولێریش بە ١٥٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ٨١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ٩٣ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە ٣٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ٩٣ دۆلارى بەشێوەى حەواڵە و ٤١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریشى بەشێوەى نەقد بووە.


PM:01:26:07/02/2023