بە بڕیاری حکومەتی عێراق ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیر دەکرێت

ئەم دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ شەممە راگەیەندرا، حکومەتی عێراق نرخی ١٠٠ دۆلاری بە ١٣٠ هەزار جێگیر کرد.

ئەمڕۆ ٧ ی شوبات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی ١ دۆلاری بە ١٣٠ دینار جێگیر کرد، بەم پێیەش نرخی ١٠٠ دۆلار بەفەرمی دەبێت بە ١٣٠ هەزار دینار دوای پەسەندکردنی بودجە.

پەسەندکردنی ئەم بڕیارە پەیوەندی بەو پرۆژە گەڵالە کراوەی بانکی ناوەندی عێراقەوە هەیە کە دوێنی راگەیاندرا کە ئاراستەی حکومەت کراوەو جێگیرکردنی ١ دۆلار بە ١١٣٠ دینار پێشنیاری ئەو بانکە بووە.

جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراقەوە چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، لەسەرەتادا بە ١١١٩ دینار جێگیرکرا، دواتر لەسەردەمی کازمیدا گۆڕدرا بە ١٤٧٠ دینار، ئەمڕۆش جارێکی تر گەڕێندرایەوە سەر ١١٣٠ دینار.
 
سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێستا عەلی عەلاق ئەو دەمەی نرخی یەک دۆلار لە ١١١٩ دینارەوە بەرزکرایەوە بۆ ١١٤٧ هەزار لەسەردەمی کازمیدا کە لەبەر کەمی داهات و نابوتنەبوونی حکومەتەکەی ئەو هەنگاوەی هاویشت، ئەم دەستی لە کاركێشایەوە، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ پۆستەکە وا سەرلەنوێ لەگەڵ حکومەت نرخەکەیان داگرتەوە بۆ ١١٣٠ دینار.

PM:04:07:07/02/2023