نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان دۆلار بەراورد بە بەیانی زۆر دابەزیووە، بەلآم بەرامبەر نرخی بۆرسەی بەغدا و ناوچەکانی باشوری عێراق نرخی هەرێم زۆر بەرزە.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو. 

ئێستا لە کات داخستنی بازاردا لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار دینارە.

ئەم دابەزینە بەرچاوە پەیوەندی بە بڕیاری حکومەتی بەغداوە هەیە کە ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار جیگیر کردو دەبێت لە پەرلەمانیش پەسەندبکرێت.

 

PM:05:11:07/02/2023