تیپێکی سەرسوڕهێنەر دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەنچیلۆتی بکات

ڕۆما دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بکات، ئەگەر یەکەم بڕیار بدات دەستبەرداری خزمەتەکانی خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی بێت.


 ئەنچیلۆتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار دەبێتەوە، لە ئەگەری شکستهێنانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا هەڕەشەی ڕۆیشتنی لێدەکرێت.


 ماڵپەڕی "کالچیۆ مێرکاتۆ"ی ئیتاڵی ڕایگەیاندووە کە ڕاهێنەری ئێستای ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لەو ناوە دیارانەی کە پاڵێوراون بۆ جێگرتنەوەی خۆسێ مۆرینیۆ لە ڕۆما.


 لە هەمان کاتدا ئەنچیلۆتی سەرنجی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلیش وەردەگرێت، بە ئامانجی سەرکردایەتیکردنی تیپی سامبا بۆ جێگرتنەوەی تیتی ڕاهێنەر، کە دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەر لەلایەن هەڵبژاردەی کرواتیا دوورخرایەوە، جێهێشت .


 ئەنچیلۆتی تا کۆتایی هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە.


PM:06:47:07/02/2023