"كارەساتە لەكوردستان تاوەری 50 نهۆمی دروست دەكرێت، بەڵام پەیژەكانی ئاگركوژێنەوە 20 نهۆم تێپەڕ ناكات"


ئەندامێكی ئەنجومەنی سیتییەكان رایدەگەیەنێت "كارەساتە تا ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی كۆدی تەلارسازی خۆی نییە لە كاتێكدا سەدان كۆمەڵگەی نیشتەجێ و دەیان تاوەری نیشتەجێی بەرز دروستكراوە، هەروەه دەَێت كارەساتە  تاوەری 50 نهۆمی و هەوربڕ دروست دەكرێت، بەڵام پەیژەكانی ئاگركوژێنەوەتان 20 نهۆم تێپەڕ ناكات".

كەمال سازانی، پارێزەری راوێژكار و ئەندامی ئەنجومەنی سیتییەكان رایگەیاندووە "یاسای وەبەرهێنان جگە لە دەوڵەمەندكردنی ژمارەیەك وەبەرهێنەر چ خزمەتێكی بە بواری وەبەرهێنان كرد؟، لەم دۆخە خراپەی بومەلەرزەدا چۆن لەرز ناتانگرێ و بیرێك لە سیتیەكان ناكەنەوە و ئاوڕ بدەنەوە لەو كەلاوانە؟".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هێشتا بومەلەرزەی نەدیوە خەریكە هەرەس دێنێت.!، خێرە تا ئێستا جورئەتی ئەوەتان نەبووە وەبەرهێنێكی ساقیت و ساختەچی سزا بدەن و لەبری ئەوە دێن خەڵاتبارانیان دەكەن، لەپای چی و بەپێی كام مەرجی تەلارسازیی.

هەروها وتویەتی "كارەساتە تا ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی كۆدی تەلارسازی خۆی نییە لە كاتێكدا سەدان كۆمەڵگەی نیشتەجێ و دەیان تاوەری نیشتەجێی بەرز دروستكراوە كام لەمانە و بە چ پێوەر و كۆدێكی تەلارسازی بنیاد نراون.؟، كارەساتە  تاوەری 50 نهۆمی و هەوربڕ دروست دەكرێت، بەڵام پەیژەكانی ئاگركوژێنەوەتان 20 نهۆم تێپەڕ ناكات".



PM:08:00:07/02/2023