ئەنچیلۆتی خۆشترین هەواڵی راگەیاند

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەهلی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی 2022 لە مەغریب لێدوانێکی داو هەواڵی خۆشی لەسەر ئامادەبوونی بنزیمە راگەیاند.

 ئەنچیلۆتی وتی: هاتنی ئێمە بۆ ئێرە بەو مانایەیە کە لە هەموو پێشبڕکێکانی پێشوودا تا دەتوانین کارەکانمان بە باشی ئەنجامداوە.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەلئەهلی تیپێکی باشی ڕێکخراوی هەیە، یاریزانی خاوەن خێراییە، ئێمە مێژووی ئەم یانە کۆنە زۆر بە باشی دەزانین لە ئەفریقا، چەندین نازناویان بەدەستهێناوە، ئەزموونێکی زۆریان هەیە لە جامی جیهانی یانەکاندا، ئەوە دەبێت یارییەکی سەرنجڕاکێش و سەختە، ئەوان هەمان ئارەزووی بردنەوەی پاڵەوانێتییەکەیان هەیە وەک ئەوانی دیکە جیاوازییەکە ئەوەیە، ئێمە زۆر ڕێزیان لێدەگرین”.

 ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەم یاریگاکە پڕ بێت لە هاندەرانی ئەلئەهلی، دەزانم چەندە لە تیپەکەیانەوە نزیکن، بەڵام ئێمە لێرە لە مەغریب بنکەیەکی زۆر هاندەرمان هەیە، بۆیە دڵخۆشین لێرە یاری بکەین، ئەمەش پێمان دەبەخشێت جۆش و خرۆشێکی زۆر پێش ئەو یارییە”.

 لە کۆتاییدا سەبارەت بە پێکانەکانی (کەریم بنزیما و ئیدر میلیتاو و تیبۆ کۆرتوا) وتی: ئەوان لە لیستی ڕیاڵ مەدریددان بۆ جامی جیهانی یانەکان، چونکە پێشبینی دەکەین پێش یاریی کۆتایی چاکببنەوە، بەڵام لە مەدرید مانەوە تا ئەو کاتەی چارەسەری باشیان بۆ دەکرێت .ئەگەر بگەینە یاری کۆتایی ئەوا پێنجشەممە گەشت دەکەن”.


PM:08:16:07/02/2023