شەپۆلێكی نوێی بەفربارین دەست پێدەكات


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی نوێی سەرما و بەفر بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتیش پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، بەپێی دواین گۆرانكارییەكان ئەگەر ھەیە لە ئێوارەی رۆژی شەمەی ھەفتەی داھاتووەوە شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەكان بگرێتەوە كە كاریگەریەكانی زیاتر لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەیە لەدەستپێكی دابارینەوە پێشبینی دەكرێت بەبەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێبكات و بەفر تا بەرزایەكانی ٥٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریا ببارێت و  تا ئێوارەی رۆژی یەكشەمە ١٢-٢ بەردەوامی ببێت.

هەر بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكانیش، لە ئەمڕۆوە تا هەفتەی داهاتوو كوردستان بە شەپۆلێكی باران و سەرمادا تێدەپەڕێت.



PM:09:07:07/02/2023