سەركردەیەكی عێراق سەبارەت بە متمانەبوون بە دینار روونكردنەوە دەدات


سەركردەیەكی عێراقی داوا لە هاوڵاتیانی عێراق دەكات متمانە بە دینار وەك دراوی نیشتمانی بكەن و دەستخۆشیش لە هەنگاوەكانی حكومەت دەكات.

هومام حەمودی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بڕیاری دابەزاندنی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دینار دەكەن و داواشین لە هاوڵاتیان ئەوەیە متمانە بەدراوی نیشتیمانی وڵاتەوە بكەن و لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت، مامەڵە بەدراوی بیانییەوە نەكەن.

هومام حەمودی ئاماژەی بەوەكردوە، ستایشی هەوڵە خێرا و رێكارە بەپەلەكان دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانی دراو و گەڕاندنەوەی بەها بۆ دراوی نیشتیمانی و روونیكردۆتەوە، دەستخۆشی لەڕێكارەكانی حكومەت دەكەن لەبەرامبەر ئەوانەی یاری بە نرخی دۆلارەوە دەكەن و دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان هاوسەنگی بازار بشێوێنن.



PM:11:52:07/02/2023