بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی پێنجوێن هۆشداری دەدات كە بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە رێگای ملەكەوە دروستبووە و داوا لەشۆفێران دەكات رێگاكە بەكارنەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پێنجوێن بڵاویكردەوە، بەهۆی ناجێگیری كەشوهەوا و بارینی بەفر لە قەزای پێنجوێن ئاستەنگی هاتووچۆ لە ملەكەوە بۆ شۆفێران دروستبووە و داوا لە شۆفێران دەكرێت بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.
هەر بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە ئەمشەویش رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران داخرا.