به‌هۆی غازی زۆپاوە گەنجێک گیانی له‌ده‌ستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێک لە كاتی خەودا بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا. 

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی رایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێک لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە كاتی خەودا غازی زۆپا لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکە تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی قوربانییەکە بردراوه‌ته‌وه‌ بۆ قادركەرەم و بڕیارە له‌ زێدی خۆی به‌ خاك بسپێردرێت.


PM:05:00:08/02/2023