چاڤی دۆڕانەکە بە ئەلمیریا ئاشکرا دەکات


لە لالیگا یانەی بەرشەلۆنە تووشی دۆڕانێکی چاوەڕوان نەکراو هاتوو 1-0بە یانەی ئەلمیریا دۆڕا.

چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنگرەکە بەشداری کردوو هۆکاری دۆڕانەکەی روونکردەوەو  وتی :" ئەمە خراپترین یاری ئێمەیە لەم وەرزەدا زۆر توڕەم ڕۆژێکی سەختە بۆ ئێمە".


 چاڤی وتیشی:" ئەمڕۆ هیچ بیانوویەک نییە، ئێمە شایەنی بردنەوە نەبووین ، ئێستا دەبێت بەرەو پێشەوە بچین ، دڵتەنگم چونکە هەلێکمان هەبوو بۆ داخستنی بۆشاییەکە ڕەنگە ماندوێتی ڕۆژ بووبێت هەر بۆیە چەند گۆڕانکارییەکمان هەبوو.  ئەمڕۆ هەموو شتێکمان تاقیکردەوە، بە ئەنجامی 3-4-3 یاریمان کرد و ئاراخۆ لە پێشەوە بوو، بەڵام ئەوە ڕۆژی ئێمە نەبوو".

لە درێژەی قسەکانی چاڤی وتی :" پێموانییە قسە لەسەر ڕەفتار بێت، چونکە ئارەزووی تیپەکە سەرکەوتنە، بەڵام ئێمە سۆز و حەماسەتمان نەبوو بۆ بردنەوە ئێستا دەبێت دۆخەکە بگۆڕین ئێمە ئارەزوومان نیشان نەدا ئەمڕۆ هەلێکی زێڕینمان لەدەستدا بۆ بردنەوەی ئەم نازناوە دەبێت ئارەزوو و سۆز پیشان بدەین".

لەکۆتایدا چاڤی وتی:" من لەم شتە تێناگەم دوێنێ قسەمان لەسەر گرنگی بردنەوەی ئەمڕۆ کرد ئەمڕۆ شکستمان هێنا من کەسی بەرپرسم، هیچ شتێک نییە بیکەین جگە لە ڕەخنەگرتن لە خۆم ئێمە شکستمان هێنا لە سەرکەوتن بەرامبەر بە چڕی ئەلمێریا بەشێوەیەکی ئاسوودە خولەکە نابەینەوە، کەس بیر لەوە ناکاتەوە!  ئێمە ڕکابەری ڕیاڵ مەدرید دەکەین کە پاڵەوانی خولەکە و پاڵەوانەکانە".


PM:11:16:26/02/2023