چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستەکەی بۆ یارییەکەی ڤالێنسیا ڕاگەیاند، کە سبەی یەکشەممە، لە چوارچێوەی قۆناغی 24ی خولی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.
لە لیستەکەدا هەر سێ یاریزان گاڤی و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و عوسمان دێمبێلی تێدا نیە و ئەندرێاس کریستینسنیش گەڕایەوە.
بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیایە و بە 7 خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدی دووەمەوەیە.
لیستی بەرشەلۆنە بەم شێوەیەیە:
تێرشتیگن - ئاراوخۆ - سێرجیۆ بوسکێتس - ئەنسو فاتی - فێران تۆرێس - ئیناکی پێنا - کریستینسن - ئەلۆنسۆ - جۆردی ئەلبا - فرانک کیسێ - سێرجی ڕۆبێرتۆ - فرێنکی دی یۆنگ - ڕافینها - جولس کۆندێ - ئێریک گارسیا - بالدی - پابلۆ تۆرێ - تێناس - ئالارکۆن - ئیستانیس.