ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی ناسراوی فارس بە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی دەردەکەوێتەوە

هونەرمەندی ناسراوی ئێران حەمید هیراد گۆرانییەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە. 

گۆرانییە نوێکەی حەمید بەرهەمێکی فۆلکلۆری کوردییە بە ناوی (شیرینە خانم) کە ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان لە کاتی زنجیرە کۆنسێرتەکەی بە جل و بەرگی کوردیەوە وتوویەتی.

ئەمشەویش کۆمپانیای مێترۆنۆم پرۆداکشن گۆرانییەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە کاری بەرهەمهێنانی کلیپەکەیان لە ناو کۆنسێرتەکان بۆ کردووە. 

هەروەها بڕیارە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە حەمید هیراد دووبارە سەردانی شاری سلێمانی بکاتەوە کۆنسێرتێک ئەنجام بدات. 

حەمید هیراد یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی ئێران و چەندین ئەلبومی بە زمانی فارسی بڵاوکردۆتەوە.


PM:11:33:09/03/2023