یانەی بەرشەلۆنە پێش یاری کلاسیکۆی یەکشەممە لەلالیگا گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت و ئەستێرەیەکی لە دەست دەدات.
میدیای ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە ، پێدری نەک هەر لە کلاسیکۆی یەکشەممە دوورخراوەتەوە و بەهۆی پێکانەوە یاری ناکات، بەڵکو تەنانەت ئامادەبوونی لە یارییەکانی ئێلچی و کلاسیکۆی جام شا گەرەنتی نییە.
بێجگە لە پێدری ، عوسمان دیمبلیش بۆ دوو تا سێ هەفتەی تر لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوەو ئامادە نابێت.