نێچیرڤان بارزانی: تاكە رێگەی هەولێر و بەغدا چارەسەری كێشەكانیانە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) رایدەگەیەنێت، بەغدا هاوبەشی سەرەكیی هەرێمی كوردستانە و تەنها رێگەش چارەسەركردنی كێشەكانە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) لە دیدارێكدا لەگەڵ‌ ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتالیا لەعێراق جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیتالیا كردەوە، رایگەیاندووە، كەشێكی ئەرێنی لەنێوان هەردودا هەیە و هەنگاوەكانی ئێستای حكومەتی فیدراڵی عێراق مایەی ئومێد و خۆشحاڵین. 

نێچیرڤان بارزانی روونیكردۆتەوە "بەغدا هاوبەشی سەرەكیی هەرێمی كوردستانە و جگە لە چارەسەركردنی كێشەكان، هیچ ڕێگەیەكی دیكە لەبەردەم هەردولادا نییە".



PM:01:56:18/03/2023