بوومەلەرزەیەكی دیكە لە توركیا ڕوویدا

ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەکی دیکە قەزای گۆکسونی سەر بە پارێزگای مەڕەشی تورکیای هەژاند.

دەستەی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٤) پلەی ڕێختەر قەزای گۆکسونی سەر بە پارێزگای مەڕەشی هەژاندووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای گۆکسون سەر بە پارێزگای مەڕەش بووە و لە قوڵای حەوت کیلۆمەتردا ڕویداوە.


PM:06:05:19/03/2023