چوار كەس دەستگیركران كە بەناوی تووشبوانی شێرپەنجەوە پارەیان كۆكردۆتەوە


لەشاری هەولێر چوار كەس دەستگیركران كە بە فێڵكردن و بەناوی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەوە پارەیان لە هاوڵاتیان كۆكردۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، پۆلیسی ناوشار باندێكی چوار كەسییان دەستگیر كردووە كە بەناوی ڕێكخراوێكی خێرخوازییەوە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری هەولێر پارەیان كۆدەكردەوە بەناوی نەخۆشخانەی (نانەكەلی).

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە، ئەو تۆمەتبارانە چەند جۆرە پەرتوكێكیشیان بە خەڵك دەفرۆشت كە گوایە پارەی پەرتوكەكانیش بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەكەلی (نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجە)، بەڵام لە ڕاستیدا فڕو فێڵیان لە هاوڵاتیان دەكرد و خەڵكیان هەڵدەخەڵەتاند.



PM:09:10:19/03/2023