یەكێتی پۆستێكی نوێی لە پەرلەمان وەرگرت


فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق پۆستی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی وەرگرت.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردراوە و رایگەیاندووە كە دڵنیایی دەداتە خەڵكی كەركوك كە لەگەڵ ئەركی نوێیدا، بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون لەسەر كۆی ئەو دۆسیەیانەی لە خولی پێشووی پەرلەمانەوە كاریان لەسەر دەكات و تایبەتن بە كەركوك و چین و توێژە جیاوازەكانی پارێزگاكەی.

ئەو پۆستە ماوەیەكی زۆرە موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامیش كێبڕكێی وەرگرتنی دەكرد، بەڵام دواجار بۆ دیلان غەفور یەكلایی بووەوە.



PM:09:56:19/03/2023