یەكێتی بەڵینێكی خۆیان لە كەركوك دەشكێنن


هەرچەندە حیزبە كوردستانییەكان بڕیاریان دابوو بەهۆی بومەلەرزەكان باكوری كوردستانەوە، ئەمساڵ لە شاری كەركوك ئاهەنگ نەگێڕن، بەڵام بەڵێنەكەیان نەبردە سەر و سبەینێ لە شاری ئاهەنگی نەورۆز ساز دەكەن. 

مەڵبەندی دووی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری كەركوك بڵاویكردەوە، لە ژێر دروشمی (هەموومان لەوێ دەبین) سبەینێ دووشەممە بە گەورەترین ئاپۆرای جەماوەری لەسەر قەڵای دێرینی كەركوك نەورۆز پیرۆز دەكەن، هەروەها بە ئامادەبوونی سەرجەم حزبە كوردستانیەكان و هەموو كوردێكی كەركوكی بەشەرەف،  سبەینێ سوپرایزیان دەبێت بۆ دۆست و نەیارەكانیان.

ئەوەش لە كاتێكدایە حیزبەكوردستانییەكانی كەركوك بە یەكێتیشەوە لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوویاندا بڕیاریان دابوو كە لەبەر ئەو كارەساتەی بەسەر باكوری كوردستاندا هاتووە بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە لەسەر ئەوە رێككەوتن كە لە جەژنی نەورۆزدا تەنها ئاگر لەسەر قەڵای كەركوك بكرێتەوە و ئاهەنگ نەگێرن.



PM:10:48:19/03/2023