لە هەفتەی٢٦ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە توانی یاری کلاسیکۆ،٢-١لە یاریگای خۆی بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی بۆ ١٢ خاڵ زیاد بکات بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید.
کۆرتوا گۆڵچی ریاڵ مەدرید لەسەر دۆڕانەکە قسەی کردوو وتی : "تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە شەڕکردن، هیچ شتێک مەحاڵ نییە، زۆر قورسە، دەبێت لێرە یاریی جامەکە ببەینەوە ، نابێ کۆڵ بدەین، زۆر شتمان ماوە و دوو مانگ لە پێشمانە لە خول و جام و یانە پاڵەوانەکان".
وتیشی :" پێموایە یارییەکی باشمان ئەنجامدا، گۆڵەکەیان پێش نیوەی یەکەم کەمێک کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو، لە گێمی دووەمدا ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و هەلەکانمان وەرنەگرت، زۆر بەداخەوە گۆڵەکە ئەژمار نەکرا لە کۆتاییدا ویستمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین و بۆشایی زۆر هەبوو ئەوە تۆپی پێیە".
لە کۆتایدا کۆرتوا لەسەر ئاستی خۆی وتی "دڵخۆشم کە یارمەتی تیپەکە دەدەم، بەڵام ئەمڕۆ تەنها سەرکەوتنەکان ئەژمار دەکرێن".