ئەنچیلۆتی هۆکاری دۆڕانی یاری کلاسیکۆ ئاشکرا دەکات

لە هەفتەی٢٦ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە توانی یاری کلاسیکۆ،٢-١لە یاریگای خۆی بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی بۆ ١٢ خاڵ زیاد بکات بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هۆکاری دۆڕانەکە ئاشکرا دەکاتو  دەڵێت:" ئێمە شایەنی ئەوە بووین ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنین تا کۆتایی ڕکابەری دەکەین ، نازانم ئاسێنسیۆ ئۆفساید بوو یان نا تا ئێستاش گومانمان لەسەر ئەو گۆڵە هەیە کە ڕەتکرایەوە.  دەچینە مەدرید و گومانمان هەیە.

 ئەنچیلۆتی وتیشی:" وەک وتم ئێمە شایەنی ئەوە نەبووین ئەمڕۆ بدۆڕێن، هەموو شتێکمان بەخشی بۆ بردنەوە ئەم یارییە بە دڵنیاییەوە جێدەهێڵین کە دەتوانین وەرزەکە بە باشی کۆتایی پێبهێنین ،تا کۆتایی شەڕ دەکەین، بۆ هەموو شتێک شەڕ دەکەین ".

لە کۆتایدا ئەنچیلۆتی وتی:" ئەگەر بەو شێوەیە یاری بکەین کە ئەمڕۆ یاریمان کرد لە کۆتایی وەرزدا شتێک بەدەست دەهێنین، لە پێشینەی کارەکانمان ئەوەیە کە بۆ هەموو یارییەک بە باشی خۆمان ئامادە بکەین تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت وەرزەکە بە باشی کۆتایی پێبێت ".


AM:01:40:20/03/2023