ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٢٠ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٦٦ دۆلار و ٣٩ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٦ دۆلار و ٩٣ سەنت بوو.
نرخی نەوت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا و ڕووسیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە به‌گشتی له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت له سه‌رووی (٩٠) دۆلار دەفرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته‌ش سه‌رووی (١٣٠) دۆلاری تۆمار دەکرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی (٨٥) دۆلار دابه‌زی.