نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان زیاتر بەرزبووەوە.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٦ هەزار دینار ماڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە و نرخی ١٠٠ پاوەنی بەریتانیش بە ١٨٨ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت و ١٠٠ لیرەی تورکیش بە ٨ هەزار و ٢٠٠ دینارە، نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
تائێستاش بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتە بازاڕەکانەوە.