(سپی) پیرۆزبای جەژنی نەورۆز لە خەڵکی کوردستان دەکات

دەزگای (سپی میدیا) پیرۆزبای جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات.

بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی دەزگای (سپی میدیا) لە کانگای دڵەوە گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان دەکات و هیوادارە خەڵکی کوردستان لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بن و دۆخی هاولاتییان بەگشتی بەرەو باشتر بڕوات. 

دڵنیاین ئەمساڵی نوێی کوردی ساڵی گۆڕانکاری دەبێت لە بەرژەوەندی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هیواداریشین سیستەمی حکومڕانی لە باشووری کوردستان بچیتە خزمەتی خەڵکەوە، هەرچی ڕۆژئاوای کوردستانیشە هیواخوازین پارێزراو بێت لە هەڕەشەکانی دوژمنان و، هێزەکانیش لەناو خۆیاندا بتوانن پێکەوە کاربکەن لە خزمەتی پاراستنی رۆژئاوای ئازیزی کوردستاندا. 


PM:01:19:20/03/2023