بڕی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلارى بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٨٠ ملیۆن و ٩١٨ هەزار و ٨٥١ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٣٠ ملیۆن و ١٨ هەزار و ٨٥١ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٥٠ ملیۆن ٩٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.