مەسرور بارزانی جارێكی دیكە داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ نێو ئەنجومەنی وەزیران دەكات


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) جارێكی دیكە بە فەرمی داوا لە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی نیشتمانی دەكات بگەڕێنەوە بۆ نێو كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران تا لەوێوە چارەسەری كێشەكان بكەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە داوا لە قوباد تابەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران (ماوە درێژكراوە) و تیمی وەزاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات كە لە دوای كۆتاییهاتنی پشووەكانی نەورۆز بگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی كێشەكان لە شوێن و پێگەی فەرمی خۆی، گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بەیەكەوە كاربكەن لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەم.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەوە دووەمجارە مەسرور بارزانی ئەو داوایە ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی دەكات، ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بایكۆتی كۆبوونەوەكانی حكومەتی هەرێمیان كردووە.



PM:02:28:20/03/2023