گۆڕانكاری بەسەر كارەبای مۆلیدەكاندا دێت


بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەبێتەوە 24 كاتژمێری.

بەپێی راگەیەنراوی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێر، ئاگاداری بۆ گشت خاوەن مۆلیدەكانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری، لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر، ئاگاداریان دەكەنەوە لەبەر هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لەمڕۆوە دووشەممەوە خشتەی كارپێكردنی مۆلیدەكانی ناوشاری هەولێر دەبێتە 24 كاتژمێری.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، دەبێت مۆلیدەكان كار بكەن، هەر خاوەن مۆلیدەیەكیش پابەندی ئەم خشتەیە نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت.




PM:03:04:20/03/2023