زانیاری نوێ سەبارەت بە تەرمی ئەو كەسەی ئەمڕۆ لە سلێمانی بە كوژراوی دۆزرایەوە


ئەو كەسەی ئەمڕۆ بە كوژراوی لە گەڕەكی كەنەسوورەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە شۆفێری تەكسی بووە و ماڵیان لە گەڕەكی بەكرەجۆیە و دەوترێت كەسێكی بێ كێشە بووە.

رۆژنامەنووس ئیحسانی مەلا فوئاد، كە هاوسێی ئەو ماڵەیە و لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، "كاك رەحمان پیاوێكی هەتا بڵێی كەم قسەو فەقیر و كاسب و ئینسانێكی هێمن، لەلایەن چەند كەسێكی بێگانە بەناوی كرێكاری و لێقەوماوییەوە هاتوونەتە كوردستان، بەشێوەیەكی دڕندانەو نامرۆڤانە، كوژراوە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "كاك رەحمان تاكسییەكی كۆرۆلای پێبوو، چەند جارێك لەگەڵیدا سەركەوتووم، تا بڵێی ئینسانێكی بەڕێز بوو، زۆر زۆر دڵگران و خەفەتباربووم بە كوشتنەكەی، بەهیوام بكوژەكانی لەسێدارە بدرێن نەك لە زیندان نان و خواردنی باشیان پێبدرێت".

ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر كوشتنی ئەو هاوڵاتییە سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.



PM:03:08:20/03/2023