بە فەرمی بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

 ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایدا نابێت و بۆ چارەسەرکردن لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.

 یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە، پشکنینە پزیشکییەکان دەریدەخەن کە ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە ڕیشاڵی سەرەوەی  ڕانی چەپی توشی پێکان بووە، ئەمەش لە یاری کلاسیکۆی شەوی،رابردوو کە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە توانی 2-1لە ریاڵ مەدرید بباتەوە.

  بە پێی بەیاننامەی یانەکە ماوەی ئامادەنەبوونی بەندە بە خێرایی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی و یانەکە ئاشکرای نەکردووە چەند هەفتە دووردەکەوێتەوە.



PM:04:02:20/03/2023