سەرباری خستنە بازاڕی زۆری دۆلار
لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبوو


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠ی ئازار بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار جارێکی تر بەرزبوەوە.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی ئەمرۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار دۆلاری خستە بازاڕرەوە، لەو بڕە ١٤٩ ملیۆن و ٩٩٨ هەزار دۆلاری لە رێگای حەواڵەوە، ٥٠ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریش بە کاش بوو. 



PM:08:13:20/03/2023