دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لە شارۆچکەی جێندرس لە کاتێکدا کە چەند خێزانێک لەبەرماڵەکانیان ئاگری نەورۆز دەکەنەوە چەکدارەکانی سوپای ئازادی سەر بە تورکیا دێنە سەریان و تەقەیان لێدەکەن و ٤ هاوڵاتی دەکوژن و ٣ تر بریندار دەبن.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوای ئاگرکردنەوەی ئەو خێزانانە لەبەر ماڵەکانی خۆیاندا چەکدارانی سوپای ئازاد چوونەتە سەریان و داوایان لێکردوون کە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەلآم ئەوان ملیان بۆ ئەو داواکارییە نەداوە، دواتر چەکدارەکانی سوپای ئازاد تەقەیان لێکردوون ٤ کەس کوژراوەو ٣ تریش بریندارن.
دوای رووداوەکە خەڵکی جێندرس دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەو لە چەندین شوێنی شارەکە ئاگریان کردۆتەوە.
شارۆچکەی جێندرس سەر بە شاری عفرینە لە رۆژئاوای کوردستان و ماوەی پێنج ساڵە لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای ئازاد و گرووپە توندەرەوە ئیسلامییەکانی سەر بەو وڵاتەوە داگیرکراوەو بەدرێژایی ئەو ماوەیە پاکتاوکردنی نەتەوەیی لەو شارەدا پیادە دەکرێت.
بۆ بینینی وێنەی قوربانییەکان تێلیگرامی سپی میدیا جۆین بکە..