ئەگەری گواستنەوەی بنزیمە بۆ ڕۆما هەیە

ڕۆژنامەی ڕیپوبلیکای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی پەیوەندی بە یانەی ڕۆمای ئیتاڵییەوە هەیە.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەدیداس بە هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی یانە پایتەختەکە، بەنیازە وەرزی داهاتوو هێرشبەرێکی گەورە بە ناوێکی درەوشاوە لە جیهاندا ڕابکێشێت و ئەو ناوەی لە تیشکدایە، بنزیمەیە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت ، و دەتوانێت بە خۆڕایی بەرەو هەر تیپێکی تر بڕوات.


 ڕۆما لەلایەن جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، ڕەنگە بیرۆکەی پەیوەندیکردنی بێنزیمە بکاتە بیانویەک  بۆ مانەوە.


PM:10:58:24/03/2023