ئاشکرابوو بۆچی ریاڵ مەدرید رێگەی نەدا رۆناڵدۆ یاری بۆ بکاتەوە

پێگەی (TheAthletic) ئاشکرای دەکات کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی مانچستەر یونایتد جارێکی تر ڕازی بووە بگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید، بەڵام کاتێک زانی یانەکە هیچ نیازێکی بۆ ئەم گەڕانەوەیە نییە و هەموو دەرگاکانی ئەوروپا بەڕوویدا داخراوە، بڕیاریدا ئۆفەری یانەی نەسر قبوڵ بکات و بچێتە لای ئەوان بۆ تەواوکردنی کارەکەی.


هەروەها خۆرخی مێندێزی بریکاری لە چەند بۆنەیەکدا داوای لە دەستەی کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید کردبوو کە پێشنیاری گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ماوەی ڕابردوودا قبوڵ بکەن،بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە.

 بە زانیاری سەرچاوەکە رۆناڵدۆ بارودۆخی لە مانچستەر یونایتد زۆر پشێو بوو، بۆیە گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دڵخۆش بوو، بژاردەیەک بوو لەسەر مێزی پورتوگالیەکە، بەڵام یانەکەی پێشووتری ڕەتیکردەوە.

 لە کۆتایدا سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات،  ڕیال مەدرید ڕەتیکردەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە بەهۆی زۆری موچە و تەمەنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەمەش وای لێدەکرد زۆرینەی یارییەکانی لەیەک وەرزدا لەگەڵ تیپەکەدا ئەنجام نەدات، هەروەها بەردەوامبوون لە متمانەکردن بە کەریم بنزیمە کە تازە باشترین وەرزی ژیانی وەرزشی خۆی تەواوکردبوو .



AM:05:46:29/03/2023