هەڕەشەیەکی گەورە لە بەرشەلۆنە دەکرێت


 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە هەڕەشەی لێسەندنەوەی گرێبەستە نوێیەکانی لە بازاڕی هاوینەی داهاتوودا لێدەکرێت، ئەمەش سزایەکی چاوەڕوانکراوە ئەگەر یانەکە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەکێتیەکانی تۆپی پێی "فیفا" لە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی یاریزانەکاندا تاوانبار بکرێت .
 ئەلۆنسۆ لە دوایین ڕۆژی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ساڵی ڕابردوودا لە یانەی چێڵسیەوە ڕووی لە بارسێلۆنا کرد بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر و بەشێک نەبوو لە گرێبەستی گواستنەوەی پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ کە بەرەو بلوز ڕۆیشت.
 بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، یانە 
ی بۆڵتۆنی ئینگلیزیی کە مارکۆس ئەلۆنسۆ لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2005 یاریی بۆ کردووە، وەک بەشێک لە بەهای گرێبەستەکە داوای مافی خۆی دەکات بۆ سپۆنسەرکردنی ئەو یاریزانە، وەک یانەی یونیون ئەدرافی ئیسپانی.

 ئەو دوو یانەیە پێیان وایە ئەو گرێبەستە بە خۆڕایی یەکلایی نەبووەتەوە و ئەوەش بەشێک بووە لە گرێبەستی ئۆبامیانگ، هەر بۆیەش ڕێژەیەکی 5% هەیە کە لەلایەن "فیفا”ەوە پەسەند کراوە لەسەر یانە نوێیەکە بۆ ئەوەی بدرێت بە هەر یانەیەک کە یاریزانەکە درێسی  خۆی لەبەر کردبێت تا تەمەنی ٢٣ ساڵی .


 یونیون ئەدراف بەڵگەنامەی پێشکەش بە فیفا کرد بۆ ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی مافی خۆی بدات لە گرێبەستی گواستنەوەی مارکۆس ئەلۆنسۆ، پارێزەری یانە ئیسپانییەکەش دەڵێت: ئەگەر بەرشەلۆنە سزا بدرێت، ئەوە ڕەنگە لێکەوتەی دیسپلینی بەدوای خۆیدا بهێنێت.


 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بارسێلۆنا داتاکانی پەیوەست بە گرێبەستەکە لەسەر فیفا بشارێتەوە، یان زانیاری نادروست لەسەر سیستەمی گواستنەوەکان بدات، ئەوا ڕەنگە یانەکە سزا بدرێت.


 لە مادەی ٩ لە پاشکۆی ٣ی ڕێساکانی فیفا سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان باس لەوە دەکات کە داخڵکردنی زانیاری نادروست یان درۆ بۆ ناو سیستەمەکە بۆ مەبەستی نایاسایی دەتوانێت ببێتە هۆی سزاکان لە ئاگادارکردنەوە تا غەرامەکردنی دارایی یان تەنانەت قەدەغەکردنی گرێبەستکردن.


PM:03:52:29/03/2023