رۆژنامەنوسێکی نزیک لە میسی هەواڵی نوێ لەسەر داهاتووی بڵاودەکاتەوە

 گاستۆن ئایدڵ رۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی نزیک لە میسی نوێترین هەواڵ لەسەر داهاتووی میسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکات.

گاستۆن دەڵێت : " پاریس لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بەرنامە نوێیەکەی پێشکەش  دەکات، بژاردەی میسی هەیە بۆ خولی ئەمریکا، بەڵام مێسی دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت و لە ئێستادا بیر لەم بژاردەیە ناکاتەوە.

 ئەم رۆژنامەنوسە ئەرجەنتینیە کە نزیکە لە میسی دەڵێت :" ئەو بە تێپەڕبوونی کات بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری دەکات،  ئەگەر مێسی 100% قەناعەتی بوایە کە پێشتر گرێبەستی نوێکردنەوەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆ دەکرد کە پێشتر لەسەر مێزەکە هەیەتی، پاریس سانجێرمان ڕەتی نەدەکردەوە، بەڵام چاوەڕێی بەرشەلۆنەیە.


رۆژنامەی لیکیپیش بڵاویکردووەتەوە، پاریس یەکەم ئۆفەری پێشکەش بە میسی کردووە ، بەڵام مێسی چاوەڕێی بینینی ئەو گەرەنتییە وەرزشییە دەکات کە یانەکە پێشکەشی دەکات، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە  چاوەڕێی ئۆفەری دیکە دەکات،  ئەگەر بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی گونجاوی بۆ بێتە پێشەوە، ئەوا لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە”.



PM:10:03:30/03/2023