ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر هونەرمەند (دانی سویدی) ماوەی ١٥ رۆژە دەستگیرکراوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە" ماوەی چەند رۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆی لە سۆشیال میدیا بلاوبووەتەوە کە تیایدا چەند کەسێکی گەنج دەردەکەون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان دەستدرێژی دەکرێتە سەر یەکێکیان بە ناوی (دانی سویدی)، لێی دەدەن و پاشان سەری دەتاشن".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەم رووداوە لە رۆژی ١٤ی ئەم مانگە روویداوە و ئیمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە هەمان رۆژدا تۆمەتبارەکە دەستگیربکەین، ئێستا لامان بەندکراوە و رێککاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر".