بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە ژمارەیەک رێکاری نوێ رادەگەیەنێت

بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت" جیاوازی لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا نامێنێت و نرخی دۆلار دادەبەزێت". 

عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ژمارەیەك رێكاری نوێ رادەگەیەنن، كە كێشەكان چارەسەر دەكەن و ئاسانكاری دەكەن لە دەستكەوتنی دراوی بیانیدا".

وتیشی" نرخی دۆلار بەرامبەر هەنگاو بە هەنگاو دادەبەزێت و چەندین هەنگاویش بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر، لەگەڵ یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و ژمارەیەك بازرگاندا گفتوگۆمان لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانە كردووە". 

جەختیشیکردەوە، هەنگاو بە هەنگاو جیاوازی لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا نامێنێت و نرخی دۆلار دادەبەزێت.


PM:08:26:31/03/2023