كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ به‌فر و بارانی ئه‌مشه‌و بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها بڕی بارانبارینی بەشێک لە ناوچەکانی ڕاگەیاند.  

لە بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت وە لە هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت تا نیوەشەو، ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لە سەنتەرى شارەکان هەیە و بەفر بارینى بچڕ بچڕ تا سبەى بەیانى زوو لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوامى دەبێت و نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە باشورى هەرێم خۆڵ بارین هەیە و مەوداى بینین لە کەرکوک ٢کم و لە خورماتوو ١کم و چەمچەمالیش تۆزێکى سووک هەیە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان هەور و نیمچە هەورە دەبێت بەرزترین پلەکانى گەرمى بە (٢ - ٤) پلە بەرزدەبنەوە لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک. 

هاوکات کەشناسی بڕی باران بارینی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە:


PM:10:01:31/03/2023