هەرچەندە لە مانگی ڕەمەزاندا هاوڵاتییان ماوەی زیاتر لە (١٥) کاتژمێر بەڕۆژوو دەبن و خۆیان بە دوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ھەندێک کەس لەم مانگەدا لە بری ئەوەی کێشیان کەم بکات قەڵەوتر دەبن.
لە ڕووی زانستییەوە ھۆکاری زیادبوونی کێش لەم مانگەدا بۆ ئەم ھۆکارانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە:
- پەیرەو نەکردنی سیستەمێکی خۆراکی گونجاو لە نێوان بەربانگ و پارشێودا.
- کەمی جووڵە و پاڵدانەوەی بەردەوام دوای رووژو شکاندن.
- خواردنی خۆراکێکی زۆر و دەرچوون لە ئاستی ئاسایی.
- خواردنی ئەو خۆراکانەی کالۆری زۆرە و چەوری زۆر لە خۆ دەگرێت وەک کونافە و خواردنە سوورکراوەکان.
- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و وشك بوونەوەی لەش.
- نەخواردنی سەوزەو میوە یان كەم خواردنی.
- زۆر خواردنی خورما.
- پارشێو نەكردن یان خواردنی چەور و شیرینی و برنج و شلە لە پارشێودا.
- نەخواردنی زەڵاتە و سەوزە و شۆربا لە سەرەتای بەربانگكردنەوە.