لە شاری سنە سزای (٤٠) مانگ زیندانیکردن بەسەر چالاکوانێکی مافەکانی ژنان سەپێندرا

چالاکوانێکی مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ژینادا لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستگیرکرا، سزای ٤٠ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شیلان کوردستانی، وەرگێڕ و چالاکی مافەکانی ژنان لە کۆتایی مانگی شووباتی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر (سەعیدی)، بە تۆمەتی "ئەندامەتی گرووپی نایاسایی ژیوانۆ" سزای دوو ساڵ و ٩ مانگ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" سزای ٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. 

شیلان کوردستانی دوای دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.


AM:12:01:01/04/2023