بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بە بڕی زیاتر لە یەک دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٩٤ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٧٥ دۆلار و ٨٠ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٣٧ سەنت بوو.
نرخی نەوت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا و ڕووسیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە به‌گشتی له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت له سه‌رووی (٩٠) دۆلار دەفرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته‌ش سه‌رووی (١٣٠) دۆلاری تۆمار دەکرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی (٨٥) دۆلار دابه‌زی.