کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات. 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باشوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باشوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.


AM:10:31:01/04/2023