لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زانیارییەکی گرنگ ڕاگەیەندرا

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەینێ بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بدرێت". 

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند" تا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە بەغداد گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی عێراق بەردەوامبووە". 

وتیشی" د.فوئاد حسێن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە وەک نێوەندگیری لە نێوان هەردوولا ئەو ڕێگە چارەسەرانەی هەیە بەیەکی گەیاندون بڕیار ئەمڕۆ تاسبەینێ بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هەر لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە ئێستا هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان.

بەیانی ئەمڕۆش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" داوامان لە هەولێر و بەغداد کردوە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکەنەوە". 


AM:11:28:01/04/2023