تازەترین زانیاری لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد ڕاگەیەندرا

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەیەكی نزیكدا ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەكاتەوە". 

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغداد (ماوە بۆدرێژکراوە)، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەم هەفتەیەش بەردەوامیان دەبێت و لە ماوەیەكی نزیكدا دەگەنە رێككەوتن، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیش دەستپێدەكاتەوە". 

وتیشی" پرۆژە یاسای بودجە لەسەر ئەوە دانراوە كە رۆژانە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، بۆیە ئەو بڕیارەی لەبارەی نەوتی هەرێم دەرچووە زیاتر زیان بە داهاتی عێراق دەگەیەنێت". 

فارس عیسا ئاماژەی بەوەشکرد" بەهۆی ئەوەی بەشێكی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان لە بودجە دانراوە بەغداش تووشی كێشەی دارایی دەبێت، بۆیە ئەوان جدیترن كە كێشەكان چارەسەر بكرێن و بگەنە رێككەوتن و دووبارە هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە".


PM:01:18:01/04/2023